لاهور تاڵەبانی هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسێکی سلێمانی دەکات

 لاهور تاڵەبانی هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسێکی سلێمانی دەکات
لاهور تاڵەبانی لە ڕێگەی بەرپرسی نووسینگەکەیەوە، هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسێکی شاری سلێمانی دەکات و ماڵپەڕەکەشی داوای پاراستنی سەلامەتیی گیانی ڕۆژنامەنووسەکە دەکات.



ماڵپەڕی (مەودا پرێس) بڵاوی کردەوە، یەکێک لە پەیامنێرانیان پەیوەندی بە چەند کەسێکی نزیک لە لاھور تاڵەبانییەوە کردووە، تاوەکوو لەبارەی بابەتێکەوە زانیارییان پێ بدرێت و دواتر زانیارییەکانیان بڵاو کردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەحمەد فاتیح، بەرپرسی نووسینگەی لاھور تاڵەبانی، بەرپرسی سەربازیی یەکێتی و برازای تاڵەبانی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، ھەڕەشەی لە ڕۆژنامەکە کردووە.



ماڵپەڕەکە لەو ڕاگەیاندراوەدا پاراستنی سەلامەتیی گیانی ڕۆژنامەنووسەکەی خستووەتە ئەستۆی هێزەکانی دژە تیرۆر و لاهور تاڵەبانی.





باسنیوز
Top