لاهور تاڵەبانی هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسێکی سلێمانی دەکات
ماڵپەڕی (مەودا پرێس) بڵاوی کردەوە، یەکێک لە پەیامنێرانیان پەیوەندی بە چەند کەسێکی نزیک لە لاھور تاڵەبانییەوە کردووە، تاوەکوو لەبارەی بابەتێکەوە زانیارییان پێ بدرێت و دواتر زانیارییەکانیان بڵاو کردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەحمەد فاتیح، بەرپرسی نووسینگەی لاھور تاڵەبانی، بەرپرسی سەربازیی یەکێتی و برازای تاڵەبانی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، ھەڕەشەی لە ڕۆژنامەکە کردووە.
ماڵپەڕەکە لەو ڕاگەیاندراوەدا پاراستنی سەلامەتیی گیانی ڕۆژنامەنووسەکەی خستووەتە ئەستۆی هێزەکانی دژە تیرۆر و لاهور تاڵەبانی.
باسنیوز
