سەرۆك بارزانی: بەر لە ریفراندۆم دانوستاندن لەگەڵ عێراق ناکەین

سەرۆك  بارزانی: بەر لە ریفراندۆم دانوستاندن لەگەڵ عێراق ناکەین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق ”دانوستاندن لەگەڵ عێراق ناکەین“.



مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی فارسی (BBC)، رایگەیاندووە، ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دوا ناخرێت.



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڕەشەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە لەسەر شاری کەرکووک، رایگەیاندووە، لە کاتی بوونی هەر هەڕەشەیەک لەسەر کەرکووک، هەموو گەلی کوردستان ئامادەیە بەرگریی لە کوردستانیبوونی ئەو شارە بکات.



بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ترسی داخستنی سنوور لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیاوە نییە، چونکە ”ئەو دوو وڵاتە‌ بەرژەوەندی زۆریان لە كوردستان ھەیە و لەبەر ئەو بەرژەوەندیانە سنوور داناخەن“.



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.







باسنیوز
Top