لە مێرگەسۆر دەست بە بانگەشەی ریفراندۆم کرا
لە ٧/٦/٢٠١٧ زۆربەی زۆری حزب و لایەنەكان بە سەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا رایانگەیاند، لە رۆژی ٢٥/٩ی ئە مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەدەچێ، رۆژی ٥ی ئەم مانگەش هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، خەڵكی كوردستانیش بە هەموو چین و توێژەكان خۆیان بۆ ئەو رۆژە مێژووە ئامادە كردووە و هەر لە ئەمڕۆوە چاوەڕوانی ئەو رۆژە دەكەن بۆ ئەوەی لە ستەم و زۆرداری عێراق ڕزگا بن و بە دەوڵەتی كوردی شاد بن.
(دڵگەش سەفین) بەرپرسی ڕێكخراوی نەورۆز بۆ پەڕەپێدانی هزری نەتەوەیی و رۆشنبیری بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاركرد، بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، وەكو هەموو ناوچەكانی دیكە ڕێكخراوی نەورۆز بۆ پەڕەپێدانی هزری نەتەوەیی و رۆشنبیری بە هاوكاری پاڵپشتی بزاوی خۆبەخشانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە سنووری مێرگەسۆر دەستكرا بە هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم، ئەویش بە هەڵواسینی فلێكس و دروشمی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان."
kdp-
