لە مێرگەسۆر دەست بە بانگەشەی ریفراندۆم کرا

 	 لە مێرگەسۆر دەست بە بانگەشەی ریفراندۆم کرا
لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر وەك هەموو ناوچەكانی دیكەی كوردستان دەستكرا بە هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كە بڕیاروایە لە ٢٥/٩ی ئەم مانگە خەڵكی كوردستان روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.

لە ٧/٦/٢٠١٧ زۆربەی زۆری حزب و لایەنەكان بە سەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا رایانگەیاند، لە رۆژی ٢٥/٩ی ئە مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەدەچێ، رۆژی ٥ی ئەم مانگەش هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، خەڵكی كوردستانیش بە هەموو چین و توێژەكان خۆیان بۆ ئەو رۆژە مێژووە ئامادە كردووە و هەر لە ئەمڕۆوە چاوەڕوانی ئەو رۆژە دەكەن بۆ ئەوەی لە ستەم و زۆرداری عێراق ڕزگا بن و بە دەوڵەتی كوردی شاد بن.

(دڵگەش سەفین) بەرپرسی ڕێكخراوی نەورۆز بۆ پەڕەپێدانی هزری نەتەوەیی و رۆشنبیری بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاركرد، بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، وەكو هەموو ناوچەكانی دیكە ڕێكخراوی نەورۆز بۆ پەڕەپێدانی هزری نەتەوەیی و رۆشنبیری بە هاوكاری پاڵپشتی بزاوی خۆبەخشانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە سنووری مێرگەسۆر دەستكرا بە هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم، ئەویش بە هەڵواسینی فلێكس و دروشمی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان."
kdp-
Top