سەرکردەیەکی یەکێتی: بە جددی هەوڵ دەدرێ هەفتەی داهاتوو پەرلەمان کارا بکرێتەوە

 سەرکردەیەکی یەکێتی: بە جددی هەوڵ دەدرێ هەفتەی داهاتوو پەرلەمان کارا بکرێتەوە
شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ ھەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کۆ دەبێتەوە.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، شاندە باڵاکەی حزبەکەی رۆژی هەینی 8/9/2017 لەگەڵ ئەو دوو حزبە کۆ دەبێتەوە.

فەرید ئەسەسەرد هەروەها رایگەیاند، کە شاندی یەکێتی پەیامی کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئاراستەی ئەو دوو حزبە دەکات.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە "بەھاوبەشی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکە، ھەوڵێکی جدی ھەیە بۆ ئەوەی ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە".











باسنیوز
Top