کۆگایەکی سووتەمەنیی داعش لە باشووری کەرکووک بۆردومان دەکرێت
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بۆردومانەکە درەنگانی شەوی پێنجشەممە 7/9/2017 کراوەتە سەر کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنیی داعش لە گوندەوارەکانی شارۆچکەی حەویجە.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، چەندین تانکەر کۆگای سووتەمەنیی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئاگریان گرتووە و زیانێکی دارایی گەورە بەر داعش کەوتووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنيوز
