کۆگایەکی سووتەمەنیی داعش لە باشووری کەرکووک بۆردومان دەکرێت

 کۆگایەکی سووتەمەنیی داعش لە باشووری کەرکووک بۆردومان دەکرێت
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆگایەکی سووتەمەنیی داعش بۆردومان دەکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بۆردومانەکە درەنگانی شەوی پێنجشەممە 7/9/2017 کراوەتە سەر کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنیی داعش لە گوندەوارەکانی شارۆچکەی حەویجە.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، چەندین تانکەر کۆگای سووتەمەنیی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئاگریان گرتووە و زیانێکی دارایی گەورە بەر داعش کەوتووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.










باسنيوز
Top