شاندی باڵای یەکێتی لەگەڵ گۆڕان کۆ بووەوە

شاندی باڵای یەکێتی لەگەڵ گۆڕان کۆ بووەوە
شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی دوابڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە کۆ بووەوە.

کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 8/9/2017 لە سلێمانی ئەنجام درا و شاندێکی باڵای یەکێتی پێکھاتوون لە شۆڕش ئسماعیل، لەتیف شێخ عومەر، عەدنانی حەمەی مینا و بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ شاندی گۆڕان کۆبوونەوە، کە پێکهاتبوون لە شۆرش حاجی، ئاسۆ رەحیم، برزۆ مەجید.

شاندەکەی یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، داوای دوابڕیار لە گۆڕان دەکات.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان، شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش کۆ ببێتەوە.












باسنیوز
Top