شاندی باڵای یەکێتی لەگەڵ گۆڕان کۆ بووەوە
کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 8/9/2017 لە سلێمانی ئەنجام درا و شاندێکی باڵای یەکێتی پێکھاتوون لە شۆڕش ئسماعیل، لەتیف شێخ عومەر، عەدنانی حەمەی مینا و بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ شاندی گۆڕان کۆبوونەوە، کە پێکهاتبوون لە شۆرش حاجی، ئاسۆ رەحیم، برزۆ مەجید.
شاندەکەی یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، داوای دوابڕیار لە گۆڕان دەکات.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان، شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش کۆ ببێتەوە.
باسنیوز
