کچە کوردێک بە گۆرانییەک پشتگیری له‌ ڕیفراندۆم ده‌كات.

کچە کوردێک بە گۆرانییەک پشتگیری له‌ ڕیفراندۆم ده‌كات.
کچه‌ كوردێكی دانیشتووی وڵاتی سوید بەگۆرانییەک پشتیوانی خۆی بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رادەگەیەنێت.



لیا، کچە کوردێکی خه‌ڵكی باشووری کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی سویده‌، له‌باره‌ی تۆماركردنی ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ (باسنیوز)گوتی: "من یەکێک لە خواستەکانم درووستبوونی دەوڵەتی کوردستانە، لەو پێناوه‌دا به‌ ئه‌ركی خۆمم زانی كه‌ كارێكی بچوک بکەم کە هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆمه‌ بۆ ئەوەی بیدەم بە گوێی جیهاندا، من لەدەرەوەی وڵاتم هەست بەئازاری بێ دەوڵەتی دەکەم، هاورێکانم لە قوتابخانە کە پێیان دەلێم کوردستانیم پێیم دەلێن نا تۆ عێراقیت چونکە کوردستان لەگەڵ عێراقدایە".



دەشلێت: "ئاواتی من ئەوەیە کە پاسەپۆرتی کوردستانم هەبێت لەکاتێکدا کوردستان خاوەنی ٤٠ ملیۆن کەسە کەچی دەوڵەتی نییە ، بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان دەکەم بە بەڵی دەنگ بۆ ریفراندۆم بدەن".
Top