له‌نده‌ن.. كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیری له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز ده‌كرێت
هه‌فته‌ی داهاتوو له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا، كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی ئاگاداریینامهیهك كه ڕێكخه‌رانی كه‌رنه‌ڤاڵه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ڕه‌وه‌ندی كوردستان له شاری له‌نده‌ن، له به‌رده‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، له داونینگ ستریت، كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریی له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ساز ده‌كات.
له‌گه‌ڵ دیارییكردنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ره‌وه‌ندی كورد، له سه‌رانسه‌ری جیهان، به گردبوونه‌وه و ئاهه‌نگ و په‌یامه‌كانیان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی 2017/6/7، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، بڕیار درا ڕۆژی 25ـی ئه‌یلوولی 2017، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت
bas news-
