ڕانیه.. كرێى وانه‌بێژى ده‌درێته مامۆستایان
یوسف ناوشتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕاگه‌یاند: "ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانانه و خوێندنگاكانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر ناوه‌ندێك مامۆستای وانه‌بێژی هه‌یه، ده‌توانێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ( 10/ 9 / 2017) سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری دیوانى په‌روه‌رده‌مان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی مانگی ئایار بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ.
گوتیشى: "ئه‌وه كرێى دوا مانگى ساڵى خوێندنى (2016 – 2017) یه چونكه له ساڵى خوێندنى (2017 – 2018) بڕیارى نوێى زیادكردنى كرێى وانه‌بێژى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى ده‌رچووه، جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ڕوونیكرده‌وه، كه به‌پێی بڕیاره‌كه، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك، مامۆستاى دامه‌زراو خاوه‌ن بڕوانامه‌ى (به‌كالۆریۆس) بڕى 3 هه‌زار دینار و (دبلۆم) بڕى دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. هه‌روه‌ها بۆ مامۆستاى دانه‌مه‌زراو (به‌كالۆریۆس) بڕى (4) هه‌زار دینار و (دبلۆم) بڕى (3) هه‌زار دینارى پێده‌درێت.
bas news-
