ڕانیه‌.. كرێى وانه‌بێژى ده‌درێته‌ مامۆستایان

ڕانیه‌.. كرێى وانه‌بێژى ده‌درێته‌ مامۆستایان
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى راِنیه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، كرێى وانه‌بێژى مانگى ئایار ده‌درێته‌ مامۆستایانى وانه‌بێژ.


یوسف ناوشتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه‌ ڕاگه‌یاند: "ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانانه‌ و خوێندنگاكانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ر ناوه‌ندێك مامۆستای وانه‌بێژی هه‌یه‌، ده‌توانێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ( 10/ 9 / 2017) سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری دیوانى په‌روه‌رده‌مان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی مانگی ئایار بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ.


گوتیشى: "ئه‌وه‌ كرێى دوا مانگى ساڵى خوێندنى (2016 – 2017) یه‌ چونكه‌ له‌ ساڵى خوێندنى (2017 – 2018) بڕیارى نوێى زیادكردنى كرێى وانه‌بێژى كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى ده‌رچووه‌، جێبه‌جێ ده‌كرێت".


ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك، مامۆستاى دامه‌زراو خاوه‌ن بڕوانامه‌ى (به‌كالۆریۆس) بڕى 3 هه‌زار دینار و (دبلۆم) بڕى دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. هه‌روه‌ها بۆ مامۆستاى دانه‌مه‌زراو (به‌كالۆریۆس) بڕى (4) هه‌زار دینار و (دبلۆم) بڕى (3) هه‌زار دینارى پێده‌درێت.
bas news-
Top