خورماتوو.. به هۆی ڕووداوێكى هاتوچۆوه گه‌نجێكى كورد گیانى له ده‌ست دا
به هۆی ڕووداوێكى هاتوچۆوه له سه‌ر رێگه‌ى نێوان خورماتوو - كه‌ركووك، گه‌نجێكى كوردى خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى خورماتوو گیانی له ده‌ست دا.
زه‌نون به‌رزنجی، كارمه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوۆچۆی خورماتوو، ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/9/2017، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكى بار هه‌ڵگر و ماتۆڕسكیلێك له ڕێگه‌ى نێوان خورماتوو - كه‌ركووك، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به ناوى سه‌نگه‌ر عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه خه‌ڵكى خورماتووه گیانى له ده‌ست دا".
كارمه‌نده‌كه‌ى هاتوچۆی خورماتوو، گوتیشی، تیمه‌كانى فریاگوزارى گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى هۆكارى ئه‌و ڕووداوه‌ى هاتوچۆ و شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.
bas news-
