قەڵادزێ.. باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەسگیر کرا

قەڵادزێ.. باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەسگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، دادگای لێکۆڵینەوەی قەزای پشدەر توانیان باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر دەسگیر بکەن.



بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پشدەر ئەمڕۆ 7/9/2017 لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی ) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "توانیمان باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەسگیر بکەن".



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەڵادزێ، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دووان لە تۆمەتبارەکان دەسگیرکراون و تۆمەتبارێکی دیکەش بە ناوی (ڕ، ع) لە نزیک گۆرستانی قەڵادزێ لە کاتی رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش بریندار دەبێت و لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا".



ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەش روون کراوەتەوە: "ئەم باندە بڕی زیاتر لە یەک کیلۆ گرام ماددە لەجۆری شیشەیان پئ بووە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاتڕۆل نیساندا ھەڵیان گرتبوو".



ئاسایشی قەڵادزێ، ئەوەشی باس کردووە: "تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 14ی (مخدرات) لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە".
bas news-
Top