دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان هاوشێوه‌ى كوه‌یت داواى قه‌ربوو له عێراق ده‌كرێته‌وه
په‌رله‌مانتارێكى كورد جه‌خت ده‌كاته‌وه، دواى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان، له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان سكاڵا له‌سه‌ر عێراق تۆمار ده‌كرێت و داواى هه‌موو مافه‌كان ده‌كرێته‌وه، هه‌ر له تاوانى ئه‌نفال و كیمیاباران تا ده‌گاته ئاواره‌بوون بۆ سنووره‌كانى ئێران و توركیا و ڕووخاندنى 4500 گوند.
ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له لێدوانێكیدا باسى له قۆناغى دواى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان كرد و ڕای گه‌یاند: "دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت، هه‌موو ڕێكاره یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ قه‌ربووى هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان ئه‌نجامیان داوه، ده‌گیرێته به‌ر".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئه‌وكات كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سكاڵا له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق تۆمار ده‌كات و داواى قه‌ره‌بووى 182 هه‌زار ئه‌نفالكراو و پێنج هه‌زار شه‌هیدی كیمیابارن و هه‌زاران بریندار، ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى سووتاندن و ڕووخاندنى زیاتر له چوار هه‌زار و 500 گوند ، ئه‌مه هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى تاوانه‌كانى دیكه كه بۆ ئه‌وكات هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌خرێنه‌ڕو.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له دواى ڕووخانى (سه‌دام حسێن) و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ، یه‌كێك له پێشێلكارییه‌كانى حكوومه‌تى فیدڕاڵى ئه‌وه بووه، كه كورد به به‌رده‌وامى داواى مافى 4500 گوندى ڕووخاو و مافى ئاواره‌كانى كورد له توركیا و سووریا و ئێران ده‌كرد، كه چى ئه‌وان (لایه‌نه شیعه‌كان) ته‌نها مافیان به ئاواره‌كانى خۆیان ده‌دا كه له كه‌مپى ڕه‌فحا بوون_ به‌پێی زانیارییه‌كانى باس‌نیوز، هه‌ر خێزانێكى ئاواره‌ى كه‌مپى ڕه‌فحا به‌سه‌دان ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه و تێیاندایه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ملیارێك دینار_.
ئه‌شواق جاف، گوتیشی: "هه‌روه‌ها داواى مافى شه‌هیده‌كانمان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵیان نه‌ده‌كرد، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌وان مافى شه‌هیده‌كانى خۆیان ده‌دا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون مافى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش بده‌ن: "تا ئێمه شه‌ڕێكى یاساییمان كرد به‌وه‌ى به‌ندێك بخه‌ینه ناو یاساكه‌وه، كه كه‌سوكاری شه‌هیدانى پێشمه‌رگه ده‌توانن ناوی شه‌هیده‌كانیان له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى كوردستان یان له ده‌زگاى شه‌هیدان تۆمار بكه‌ن".
دواجار دووپاتى كرده‌وه، كه دواى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، كورد چى له دۆسیه‌ی دیاریكردنی سنوور چى وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ئه‌و مافانه‌ى به ده‌وڵه‌ت ده‌درێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له جه‌نگى كه‌نداو ئه‌مریكا بۆ ڕزگاركردنى كوه‌یت هه‌ر فیشهكَك كه له‌و جه‌نگه‌دا ته‌قاندوویه‌تی پاره‌كه‌ى له عێراق وه‌رگرته‌وه، ئه‌وكات ده‌وڵه‌تى كوردستانیش ده‌توانێت داواى هه‌موو مافه‌كانى خۆى له ده‌وڵه‌تى عێراق بكاته‌وه.
bas news-
