رووداوێكى ئۆتۆمبێل له‌گه‌لى عه‌لى به‌گ قوربانى لێكه‌وته‌وه
رائید دلاوه‌ر بادلى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى هاتووچۆى سۆران، راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێل (توێتا یارس و نیسان سه‌نى) له رێگاى گه‌لى عه‌لى به‌گ هاملتۆن، هه‌ردوو شۆفێره‌كه برینداربوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه یه‌كێك له شۆفێره‌كان برینه‌كه‌ى سه‌خته، هه‌روه‌ها زیانى زۆرى ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى هاتووچۆى سۆران، گوتیشى: "بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له كاره‌ساتی هاتوچۆو، داوای پابه‌ندبوون به یاسا و ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ له شۆفێران ده‌كه‌ین".
bas news-
