لە گردبوونەوەی سنە 10 کەس دەستگیر کران

لە گردبوونەوەی سنە 10 کەس دەستگیر کران


لە گردبوونەوەی ناڕەزایی جەماوەری سنە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەرانی کورد، 10 هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.



بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/9/7 هەزاران کەس لە خەڵکی شاری سنە بەمەبەستی پشتگیری لە ویست و داخوازیی شاری بانە، هەروەها کۆڵبەران ڕژانە سەرشەقام و لە شەقامەکانی فیردەوسی و مەیان ئیقباڵ و سێ ڕێیانی نمەکی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.



بەپێی هەمان سەرچاوە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران زیاتر لە 10 کەسیان دەستبەسەر کردووە.



ئەو هاووڵاتییانە لە کاتێکدا دەستبەسەر کراون کە دروشـمی "من کۆڵبەرم"یان گوتووەتەوە.



هەتا ئیستا ناسنامەی ئەو دەستبەسەرکراوانە ئاشکرا نەبووە.



ڕۆژی چوارشەممە خەڵکی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایی بە کوژرانی دوو کۆڵبەر خۆپیشاندانێکی فراوانیان ڕێک خست کە تێیدا زیاتر لە دە کەس دەستگیر کراون و چواردە هاووڵاتی بریندار و هاوکات چوار کەس لە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتیش بریندار بوون.



bas news-
Top