لە ڕووسیا ئاهەنگی پشتگیری لە ڕیفراندۆمی كوردستان بەڕێوە دەچێت
(د. خۆشەوی مەلابرایم)، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕووسیا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''سەعات 4ی ڕوژی 9ی سێپتامبەری 2017 لە هۆڵی كونسێرتی (كۆلێژی) شاری ''سانك پیتربۆرگ''، لە شەقامی ئێڤسكی، ژمارە 100، ئاهەنگێگ بۆ پشتگریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان لە لایەن كۆمەڵەی كولتووریی ''سانك پیترزبۆرگ'' و بە میوانداریی چەندین میوان لە كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت، هاتنیش بۆ هەموو كەس و لایەنێكە و بەخێرهاتنیان دەكەین.''
(د. خۆشەوی) گوتی: ''میوانەكانی بەشدار لە كوردستانەوە، بریتین لە: (مەحموود محەممەد)، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (ڤیان دەخیل)، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و، (سالار عوسمان)، جێگری وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و (تەحسین ئیسماعیل)، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و (شڤان عەلی)، ئەندامی ڕاپەراندنی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ كاروباری لاوان.''
kdp-
