ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: پەرلەمانی کوردستان کارا دەکرێتەوە
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7/ 9/ 2017 ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی، كۆ بووه‌وه و لە کۆبوونەوه‌کەشدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسازه‌كانی، ریفراندۆم و چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها گرفته‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئاماژه پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه و عێراق له‌مه‌ڕ ریفراندۆم، ئه‌مه جگه له درێژه‌پێدانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان، گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه كرا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "پێویسته به‌زووترین كات په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێك بنچینه‌ی یاسایی و ئابووری و سیاسی، كارا بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، كه شاندێكى یه‌كێتی، په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌یه‌نێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه شاندی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و ریفراندۆم، هه‌مان بنچینه، بۆ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، ڕوون ده‌كاته‌وه.
باس‌نیوز
