كۆسرەت ڕەسووڵ: دەبێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە
لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەماژە بەوەش دەکات: "لە هەلومەرجێكی هەستیاردا كۆبوونەوەیەكی گرنگ ساز دەكەین و یەكێتی هەڵوێست و سیاسەتی هاوسەنگ و سەربەخۆ و ڕوونی هەیە لەبارەی كۆی پرسو كێشەكانەوە".
ڕوونیشی کردەوە: "پەرلەمان وەك دەزگایەكی نیشتمانیی گرنگ، كە بە دەنگی گەلی كوردستان هەڵبژێردراوە، پێویستە كارا بكرێتەوەو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و یاساییە گرنگەكان لەوێ بڕیار و یاسای بۆ دەربكرێت".
لە بەشێكی دیکەی گوتەكەیدا جێگری سکرتێری گشتی باسی لەوەش کرد: "یەكێتیی ناو یەكێتی دەپارێزین و بە ئارامی و گفتوگۆی هەڤاڵانە و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان و یەكێتی هەنگاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەنێن".
باسنيوز
