كۆسرەت ڕەسووڵ: دەبێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە

 كۆسرەت ڕەسووڵ: دەبێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە
كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتێ ڕاگەیاند: "ناوچەكە بە هەلومەرجێكی هەستیار و چارەنوسسازدا تێدەپەرێ‌‌ و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ‌و هێنانەدیی یەكێتی ڕیزەكانی گەلەكەمان پێویستمان بە ئارامی ‌و گفتوگۆی بەرپرسیارانەیە.


لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەماژە بەوەش دەکات: "لە هەلومەرجێكی هەستیاردا كۆبوونەوەیەكی گرنگ ساز دەكەین ‌و یەكێتی هەڵوێست و سیاسەتی هاوسەنگ و سەربەخۆ و ڕوونی هەیە لەبارەی كۆی پرس‌و كێشەكانەوە".

ڕوونیشی کردەوە: "پەرلەمان وەك دەزگایەكی نیشتمانیی گرنگ، كە بە دەنگی گەلی كوردستان هەڵبژێردراوە، پێویستە كارا بكرێتەوەو پرسە نەتەوەیی ‌و نیشتمانی‌ و یاساییە گرنگەكان لەوێ‌ بڕیار ‌و یاسای بۆ دەربكرێت"‌.

لە بەشێكی دیکەی گوتەكەیدا جێگری سکرتێری گشتی باسی لەوەش کرد: "یەكێتیی ناو یەكێتی دەپارێزین ‌و بە ئارامی‌ و گفتوگۆی هەڤاڵانە‌ و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان ‌و یەكێتی هەنگاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەنێن".









باسنيوز
Top