کۆمیسیۆن دەست بە چاودێریی بانگەشەی ڕیفراندۆم دەکات
کۆڤان عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی یاسایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی گوتی: "لە کۆمیسیۆن لیژنەیەکی یاسایی بۆ تۆماکردنی سەرجەم ئەو سەرپێچیانەی کە لەلایەن قەوارە و لیستەکانەوە دەکرێت، پێکهێنراوە و هەر سەرپێچیەک بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و یاساکانیش لە پێبژاردنەوە دەست پێدەکات بۆ دادگایی، کۆمیسیۆنیش بە وردی چاودێریی سەرجەم بانگەشەکان دەکات".
بەرپرسی بەشی یاسایی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستە ڕوو: "غەرامەکان لەو پارە دەردەهێنرێت کە لە کۆمسیۆن خەواندوویانە".
باسنیوز
