دەیان کەس بە ڕۆژی ڕووناک هێرشی چەکداری لەناو بەغدا ئەنجام دەدەن

دەیان کەس بە ڕۆژی ڕووناک هێرشی چەکداری لەناو بەغدا ئەنجام دەدەن
ژمارەیەک چەکداری هۆزەکان بە ئاشکرا و لە ڕۆژدا، هێرشێکی چەکداری ئەنجام دەدەن و بەو هۆیەوە چاودێران باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناتوانن دۆخی ناوخۆی بەغدا کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە کەناڵی (anb)ی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێزێکی چەکداریی بەرفراوان کە لە عەشایەرەکان پێکهاتووە و ژمارەیان دەیان کەسە، لە نێویاندا چەند پیاوێکی بە تەمەن دەبینرێت، هێرشێکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.

پێشکەشکارێکی کەناڵەکە باس لەوە دەکات کە ئەو هێرشە لە ناوەڕاستی شاری بەغدایە و ئەو ڕووداوەش بە ئابڕووچوون بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق و ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە قەڵەم دەدات.

هاوکات ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو چەکدارانە پێش هێرشەکە، پلانیان داناوە و خۆیان پڕچەک کردووە و دواتر پلانەکەیان جێبەجێ کردووە و بە دەیان ئۆتۆمبێل، بۆ شوێنی خۆیان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.

چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە و دەیان بەڵگەی دیکە دەیسەلمێنێت کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەک ناتوانن سنوورەکان و ناوچە دوورە دەستەکان بپارێزن، بەڵکوو ناتوانن ڕەوشی ئەمنیی بەغدای پایتەختی عێراقیش کۆنتڕۆڵ بکە









باسنيوز
Top