مامۆستایانى ئایینى سۆران به خوێن پشتگیرى له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن
م.وه‌یسى سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران، ڕاىگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7-9-2017 له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و پشتیوانی مامۆستایانی ئایینی و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم، به‌پێویستمان زانی له یادی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین، بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی تالاسیما ئه‌نجام بده‌ین".
ئەوەشی خستەڕوو، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا مامۆستایانی ئایینی و فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وته‌كانی سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، چه‌ندان بوتڵ خوێنیان به‌خشی، بڕیاریشە چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم درێژه‌یان هه‌بێت و له ڕۆژانى داهاتووشدا، چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن و پشتگیرى به‌رده‌وام له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران، داواكاریش بوو، له خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژى 25ی ئهیلوول بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ئه‌م ڕۆژه بكه‌نه كه‌رنه‌ڤاڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی به‌ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
باس‌نیوز
