سەرکردەیەکی تورکمان: تورکیا کێشەی لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی نییە
محەمەد ئێلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی راگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵێکی دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی تورکیا بە رێگریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق رازی بکات.
محەمەد ئێلخانی پێی وایە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر کوردستان روونە، ئەوان تەنیا تێبینییان لەسەر کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمە نەک پرۆسەکە، هەروەها ئەو وڵاتە ”باش دەزانێ“ کێ یاری بە حکوومەتی عێراقەوە دەکات، بۆیە ”مەحاڵە“ تورکیا دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.
بە گوتەی ئەو سەرکردە تورکمانییە، تورکیا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی، کە مامەڵەکردن و دراوسێیەتیی کوردستان ”زۆر خۆشترە“ لە مامەڵەکردن و دراوسێەتیی عێراق.
باسنیوز
