سەرۆك بارزانی : ئامانجی من بە دەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستانە

سەرۆك بارزانی : ئامانجی من بە دەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستانە
چاوپێکەوتنێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی بڵاو دەکرێتەوە، کە تێیدا باسی چەند پرسێک دەکات.



هەروەک لە پرۆمۆی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی (عەرەبییە)دا هاتووە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە دوای سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەرکی ئەو کۆتایی دێت، چونکە ”ئامانجی من بە دەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستانە“.



بڕیارە چاوپێکەوتنەکە کاتژمێر 7ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/9/2017 بە کاتی هەولێر (16:00 بە کاتی گرینیچ) لەسەر شاشەی کەناڵی (عەرەبییە) پەخش بکرێت.



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکاندا رایگەیاندووە، کە لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی لە عێراق، بەڵام ئێستا عێراق بووەتە دەوڵەتێکی ئایینیی تائیفی.



بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دوا ناخرێت.


بۆ زیاتر ئاشنابوون بە دیداری سەرۆك بارزانی ئەمە لینكی ڤیدیۆی چاوپێكەوتنی سەرۆك بارزانیە لەگەڵ كەنالی العربیە الحدس.
https://www.youtube.com/watch?time_continue=1&v=yDYMY7m2Mcw

باسنیوز
Top