مامۆستایه‌كى زانكۆ: گۆڕان كۆمه‌ڵ ترسیان هه‌یه پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن
عه‌بدولحه‌كیم خوسره‌و، مامۆستاى به‌شى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌لاحه‌دین، ڕاگه‌یاند: "هۆكارى سووربوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌سه‌ر نه‌هاتنه پێشه‌وه‌یان بۆ به‌شداریكردن له پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌وه‌یه، كه ده‌ترسن پێگه‌ى جه‌ماوه‌رییان له ده‌ست بده‌ن".
ئه‌و مامۆستاییهى زانكۆ، ده‌شڵێ: "خوێندنه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له گۆران و كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌یه، كه كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ سوودێكى بۆ ئه‌وان تێدا نییه، بۆ پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریشیان دڵنیان كه به‌و جۆره كاریگه‌ری دروست نابێت. هه‌روه‌ها به به‌شداریكردنى ئه‌وانیش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامى ڕیفراندۆم دروست ناكات".
پێشتر و له 23/ 7/ 2014ـدا، هه‌ریه‌كه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شداریان له دانانى یاسای كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیدا كرد، هه‌روه‌ها بارزانیش داواى له په‌رله‌مان كرد، كه خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ئاماده بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، عه‌بدولحه‌كیم خوسره‌و، ده‌ڵێت: "ئه‌وكاته‌ى سه‌رۆك بارزانى داواى له په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم خۆیان ئاماده بكه‌ن، هه‌موویان به‌په‌رۆشبوون بۆ ئه‌و پرسه".
باس‌نیوز
