گه‌رمیان.. به‌ناوى پێدانى زه‌وییه‌وه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان فریو ده‌درێن
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا جارێكی‌تر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه به‌بیانووى پێدانى پارچه زه‌وییه‌وه، په‌یوه‌ندى به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانه‌وه كراوه و هه‌وڵى فریودانیان دراوه و داواى كارتى مۆبایلیان له سوودمه‌ندانى تۆڕى چاودێرى خێزان كردووه.
ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا جارێكی‌تر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه په‌یوه‌ندى به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و سوودمه‌ندانى تۆڕى چاودێرى خێزانه‌وه كراوه و پێیان گوتراوه زه‌ویتان بۆ ده‌رچووه و له‌به‌رامبه‌ردا داواى كارتى مۆبایلیان لێ كردوون".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداوستییه تایبه‌ته‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هیچیان په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى و گه‌رمیانه‌وه نییه و فه‌رمانى پێدانى زه‌ویش زیاتر له 10 ساڵه ڕاگیراوه و هه‌ركات حكوومه‌ت نیازێكى له‌وشێوه‌یه‌ى هه‌بێت له ڕێگه‌ى پرێس كۆنفرانسه‌وه و به‌ڕه‌سمى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت".
bas news-
ئاشكراشیكرد كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا له شارى سلێمانى 3 له‌و كه‌سانه ده‌ستگیركران كه په‌یوه‌ندییان به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانه‌وه كردووه و له سنوورى گه‌رمیانش هێزه‌كانى ئاسایشی گه‌رمیانى لێئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌جدى هه‌وڵى ده‌ستگیركردنیان دراوه به‌ڵام تا بۆ ئه‌مجاره كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه.
زیاتر گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یوه‌ندى به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا داواى كارتى مۆبایل ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕوو یه‌كتر نه‌بینن، بۆیه داوا له‌هه‌موو خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه بن".
