كۆیه.. گه‌نجێك له كاتى مه‌له‌كردندا خنكا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سنوورى شارى كۆیه، گه‌نجێك له‌كاتى مه‌له‌كردندا خنكا .
هاوكار عه‌لى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى كۆیه ڕاگه‌یاند: "ئه‌و گه‌نجه كه ناوى (ئـ، ف) و ته‌مه‌نى (23) ساڵه و خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (6 / 9 / 2017) به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن ڕووى له گوندى سێكانیان له سنوورى شاره‌دێى سێگرتكان كردووه و له‌كاتى مه‌له‌كردندا خنكاوه".
ئاشكراشی كرد كه دواى ڕوداوه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه و به‌مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ، ته‌رمی گه‌نجه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌دا كه‌سێكى دیكه‌ش مه‌له‌وانى كردووه و خه‌ریكبووه بخنكێت و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ڕزگاركراوه به‌ڵام ته‌ندروستى ناجێگیره و به‌وهۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێر كراوه.
bas news-
