ئه‌نه‌كه‌سه: ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى حزبوڵڵا و داعش پیلانه و زۆر مه‌ترسیداره
ئه‌ندامێكى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له نێوان داعش و حزبوڵڵا و ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د كراوه، پیلانه و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
جه‌دعان عه‌لى، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕیككه‌وتنه‌ى له نێوان داعش و حزبوڵڵاى لوبنان و ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د كراوه، پیلانێكه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه، ده‌شڵێت: "به‌پێی زانیارى و به‌دواداچوونه‌كانمان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه چه‌كدارانى داعشى بۆ ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌و ناوچانه له باكووری ڕۆژئاوا، یان له باشوور، ناوچه‌ى كوردستانیین و له هه‌ردوولاشه‌وه ماڵى كورد وێران ده‌بێت و ڕۆڵه‌ى كورد ده‌كوژرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه".
ڕوونیشى كرده‌وه، پێشتر ڕێككه‌وتنێكى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كاری پێ ناكرێت و له‌برى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه، به پاس له سنوورى لوبنان-سووریاوه بۆ ناوچه سنوورییه كوردستانییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا ده‌یان گوازنه‌وه و نان و خۆراكیان بۆ دێنن، گوتیشی: "به‌ڕاستى كارێكى زۆر خراپه و جێی مه‌ترسییه".
له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا، به‌پێی ڕێككه‌وتنێك، ژماره‌یه‌كی زۆرى چه‌كدارانى داعش له سنوورى لوبنان- سووریاوه بۆ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال نزیك سنووره‌كانى عێراق به پاس گوازرانه‌وه.
bas news-
