عوسمان بایده‌میر:هه‌رێمی كوردستان ببێتە دەوڵەت كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر پارچەكانی دیكە دەبێت
عوسمان بایده‌میر گوتەبێژی پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى گه‌لان (ھەدەپە) پێیوایه سه‌ربه‌خۆیى باشوورى كوردستان بۆ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان گرنگه.
گوتەبێژی ھەدەپە رایگه‌یاند، ئەگەر باشووری كوردستان ببێتە دەوڵەت، كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر پارچەكانی دیكە دەبێت و دەبێتە نموونەی چارەسەری كێشەی پارچەكانی دیكەی كوردستان.
گوتیشى: "ھەدەپە دەخوازێت بە شاندێك رۆژی 25ى ئەیلوول بێتە باشووری كوردستان و چاودێری پرۆسەكە بكات و ببێتە شاھێدی سەركەوتنی ریفراندۆم".
bas news-
