کوردستانیان لە نۆروێژ لەبەردەم پەرلەماندا ئاهەنگ دەگێڕن

 	 کوردستانیان لە نۆروێژ لەبەردەم پەرلەماندا ئاهەنگ دەگێڕن
بڕیارە ڕۆژی شەممەی دابێ کوردانی نۆروێژ لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا ئاھەنگێکی گەورە بۆ پشتگیریکردن لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

(عەدنان موختار) لە بەشی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئۆسلۆی نۆروێژ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لەم حەفتەیەدا لیژنەی ناوچەکەمان ئاھەنگێکی جەماوەریی بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و کوردانی تاراوگە لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان و تێپەربوونی ٧١ ساڵ بەسەر خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەنجام دا و تێیدا چەندین کەسایەتیی چالاک و پێشمەرگە و خاوەن خزمەت خەڵات کران.''

(عەدنان موختار) گوتیشی: ''بڕیارە ڕۆژی شەممەی دابێیش لایەنە سیاسییەکان ئاگەنگێکی گەورەی جەماوەری لەبەردەم پەرلەمانی نۆروێژ بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بەرێوە ببەن، کە تێیدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن.''
kdp-
Top