لە ئاکرێ کەرنەڤاڵی پشتگیری لە ڕیفراندۆم بەڕێوە دەبرێت

لە ئاکرێ کەرنەڤاڵی پشتگیری لە ڕیفراندۆم بەڕێوە دەبرێت
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ھونەری و ڕۆشنبیریی ئاکرێ گوتی، بڕیارە بۆ پشتگیری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان ئاھەنگێکی گەورە، ھاوشێوەی ئاھەنگی نەورۆز لە ئاکرێ ڕێک بخەن و مەشخەڵی ئاگر بۆ سەر چیا ببەن و دەیانەوێت نازناوی پایتەختی ڕیفراندۆم بۆ ئاکرێ وەرگرن.

(کاوە زوھێر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو١٠/٩ لە قەزای ئاکرێ لە سەرێ گری کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان ڕێک بخرێت، کە کەرنەڤاڵێکی زۆر گەورە دەبێت و دەمانەوێت ئاکرێ نازناوی پایتەختی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان وەرگرێت.''

(کاوە زوھێر) گوتی: ''ھاوشێوەی جەژنی نەورۆز مەشخەڵی ئاگر ھەڵدەکرێن و دەبرێن بۆ سەر چیای ئاکرێ و بۆ قەڵای دێرین و لەوێ بە ھەموو خەڵکی دەڵێن، بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم.''

(زوھێر) ڕاشیگەیاند: ''ھەر لەو کەرنەڤاڵەدا ھەزاران ئاڵای کوردستان بەسەر خانووەکاندا ھەڵدەکرێن، وەک ھیمایەک بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان.''
kdp-
Top