هاتوچۆی گەرمیان لەسەر کۆمێنتێکی فەیسبووک شوفێرێکی دەستگیر کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/9/6، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕای گەیاند، "دوای ئەوەی لە پۆستێکی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیاندا شۆفێرێک، کۆمێنتێکی لەشێوەی هەڕەشە دا نوسیووە، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستگیر کرا".
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوای ئەوەی مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلیێکی جام ڕەشدا گرت، دەرکەوت هەمان ئەو شۆفێرەیە کە کۆمێنتە هەڕەشە ئامێزەکەی نوسیووە و ئە وشۆفێرە دەستگیر کرا و بەبڕی پەنجا هەزار دینار سزا درا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گیراوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی هاتوچۆی گەرمیاندا ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەمیشە لە هەوڵی دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت دەبن بۆ شۆفێران و ڕێنمایکردنی شۆفێران بۆ جێبەجێ کردنی یاساکانی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی توشی ڕووداوی نەخوازرا و دڵتەزێن نەبن و بەیەکەوە هەوڵی جێبەجێکردنی یاسا بدەن.
باسنيوز
