سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆ دەبێتەوە
حامی حاجی غالی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لەمبارەوە، ڕایگەیاند: "وا بڕیارە سبەینێ پبنجشەممە 2017/9/7 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی کۆ ببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆمەڵێک بڕیاری تایبەت لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ھەروھا پرسی ڕیفراندۆم گەڵاڵە کراوە، بەڵام بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوخۆی یەکێتی تا ئەوکاتەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆ دەبێتەوە، مەکتەبی سیاسی ناتوانێ ھیچ بڕیارێک جێبەجێ بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/9/6 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بۆ تاوتوێکردنی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆم کۆبوونەوە.
باسنیوز
