گوتەبێژی فەرمیی پارتی: ناکرێ پرۆسەی سیاسی لە سەر حزبێک و دوو حزب بوەستێنرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/9/2017، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان هەمان هەڵوێستی پێشووە و هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە، بۆیە لایەنەکانی دیکەش هەمان هەڵوێستی پێشوویان هەیە. ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”نابێت پرۆسەی سیاسی لەسەر حزبێک و دوو حزب بوەستێنرێت، دەبێ هەندێک شت چارەسەر بکرێ، وەک کاراکردنەوەی پەرلەمان کە زووتر چارەسەر بکەن، تاوەکوو بەشێک بێت لە پاڵپشتیکردن لەو بابەتانە“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە مادام گۆڕان و کۆمەڵ خۆیان یەکلا کردووەتەوە، پێویستە لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە پەرلەمان خۆیان یەکلا بکەنەوە، ”ئەگەر پەرلەمان پێویست بێت، ئەوا دەبێ پەرلەمان کارا بکەنەوە. بە بڕوای ئێمە کاتی ئەوە هاتووە کە پەرلەمان کارا بکرێتەوە“.
باسنيوز
