کۆمیسیۆن: هەر قەوارەیەک ناوی خۆی تۆمار نەکات ناتوانێت چاودێر و بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم بکات

 کۆمیسیۆن: هەر قەوارەیەک ناوی خۆی تۆمار نەکات ناتوانێت چاودێر و بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم بکات
بەڕێوەبەرێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاماژە بەوە دەکات وادەی ناونووسین بۆ خۆپاڵاوتن و چاودێریڕیی ڕیفراندۆم تەواو بووە و هەر کەس و لایەنێک ناوی خۆی تۆمار نەکات، ناتوانێت چاودێریی پرۆسەکە بکات.



ژیار دزەیی، بەرێوەبەری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی گوتی: "تادوێنێش دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بووە بۆ چاودێریی ڕیفراندۆم و بانگەشەکردن، هەرکەس و لایەنێک دوێنێش مامەڵەی پێشکەشی کۆمسیۆن کردبێت، مامەڵەکەی لێ وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە چاودێری و بانگەشەی ڕیفراندۆمدا بکات، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار نەکردبێت، ئەوا ناتوانێت بەشداری و چاودێریی ڕیفراندۆم بکات".



ئەوەشی خستەڕوو: "لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆمەوە حزبەکانی تۆمارکراو دەتوانن چاودێریی پرۆسەکە بکەن".



پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە دوو نووسراوەی فەرمی و جیادا داوای لە قەوارە سیاسییەکانی کوردستان و ڕێکخراوەکان کردبوو بۆ چاودێری و بانگەشەی ڕیفراندۆم، هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.



باسنیوز
Top