ئەمڕۆ یەکێتی کۆدەبێتەوە
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 6/9/2017، یەکێتی لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو بابەتانەش دەکات کە پێشووتر لەگەڵ حزبەکان گفتوگۆی لەبارەوە کردوون".
پێشتر ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا بڕیار لەسەر دەست پێ کردنی بانگەشەی ڕیفراندۆم لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدرێت.
لەلایەن خۆیەوە لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ڕاگەیاند: "لەسەر پرسی پەرلەمان و ڕیفراندۆم و دەرئەنجامی کۆبوونەوە لەگەڵ حزبەکان، یەکێتی کۆبوونەوەی خۆی لە ئاستی باڵا دەکات و ئەمڕۆش دەردەکەوێت ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکە چی دەبێت".
باسنیوز
