داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا دەکرێت
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە کە بەگوێرەی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ئانگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، رای گەیاندووە، کە وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا گفتوگۆ لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا دەکەن، بەھۆی بەرنامە ناوکی و موشەکییەکەیەوە و ئەوەش زۆر پێویستە.
مێرکڵ بە ئەنجومەنی نوێنەران (بۆندستاج)ی ڕاگەیاند کە تاقیکردنەوە ناوکییەکانی کۆریای باکوور پێشێلکردنی ھەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بە ڕوون و ئاشکرا و بەناوی حکوومەتەوە دەڵێم بێجگە لە چارەسەری سیاسیی ھیچ چارەسەرێکی دیکە نابێت ھەبێت".
لەبەرامبەردا ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بە پێچەوانەی مێرکڵەوە رای گەیاندووە: "توندکردنەوەی سزاکانی سەر کۆریای باکوور بێ مانایە و ھیچ شتێک لە سەرکردایەتیی پیۆنگیانگ ناگۆڕێت".
bas news-
