په‌رله‌مانتارێكی كورد: ئه‌گه‌ر ئەردۆگان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په ببەستێ باكوور له ده‌ست ده‌دات
غالیب ئه‌نساریئۆغلو ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردی ئاكپارتی له‌سه‌ر شاری ئامه‌د، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بیرگون)، ئاكپارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه نابێت هیچ هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی بۆ دژایه‌تیكردنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت.
غالیب ره‌خنه ده‌گرێت به‌وه‌ی ئاكپارتی تاوه‌كو ئێستە هیچ گۆڕانێكی پێوه دیار نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، هه‌روه‌ها له كاتی گۆڕینی كابینه‌ی حكوومه‌تیش هیچ كوردێك بوونی نه‌بووه.
ئه‌و ئاكپارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بكات بۆ ئه‌وه‌ی كورد به هیچ حیساب بكه‌ن و له‌ناوی ببه‌ن، ده‌بێت بزانێت عاقیبه‌تی له باكوور وه‌كو مه‌هه‌په و جه‌هه‌په‌ی لێ دێت، كه چۆن ئه‌و 2 پارته به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیش بهێنن، ئیدی ئاكپارتیش وای لێ دێت.
ئاشكراشی ده‌كات كه ئاكپارتی هیچ هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا نییه، ته‌نیا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هاوپه‌یمانی یه‌كتری بوونه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستە ئاكپارتی بۆ دژایه‌تیكردنی كورد هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بكات، زیانی گه‌وره‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت.
bas news-
