دوو ڕووداوى هاتوچۆ له گه‌رمیان قوربانییان لێكهوتهوه
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/ 9/ 2017 له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار_ سلێمانى، له نزیك گوندى (ئاوهخێرى) دوو ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانى (سۆپه‌ر) و (هۆنداى) به‌یه‌كیان دادا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س بریندار بوون.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه هۆکاری ڕووداوەکە، لەئەنجامی پابەند نەبوون بەیاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و تێپەڕاندنی هەڵەوه بووە، كه
لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆرى (هۆندای)یه‌كه‌وه بووه.
هاوكات، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى دیكه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 4:20 خولهك، لە سەر ڕێگای ( کەلار - جه‌له‌ولا) نزیک چێشتخانەی سۆران ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نیوان وو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دەبڵ قه‌مه‌ره) و (بی ئێم ده‌بلیو) رشوویدا، كه هەردووکیان بەیەک ئاراستە دەڕویشتن بەرەو کەلار. له‌و ڕووداوه ته‌نها زیانى مادى هه‌بووه.
bas news-
