دوو ڕووداوى هاتوچۆ له‌ گه‌رمیان قوربانییان لێكه‌وته‌وه‌

 دوو ڕووداوى هاتوچۆ له‌ گه‌رمیان قوربانییان لێكه‌وته‌وه‌
له‌دوو ڕووداوى جیاجیادا له‌ سنوورى گه‌رمیان، دوو كه‌س بریندار بوون، كه‌ یه‌كێك له‌ ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار_ سلێمانى بووه‌.


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/ 9/ 2017 له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار_ سلێمانى، له‌ نزیك گوندى (ئاوه‌خێرى) دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆره‌كانى (سۆپه‌ر) و (هۆنداى) به‌یه‌كیان دادا و له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س بریندار بوون.


ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هۆکاری ڕووداوەکە، لەئەنجامی پابەند نەبوون بەیاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و تێپەڕاندنی هەڵەوه‌ بووە، كه‌
لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆرى (هۆندای)یه‌كه‌وه‌ بووه‌.


هاوكات، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى دیكه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 4:20 خوله‌ك، لە سەر ڕێگای ( کەلار - جه‌له‌ولا) نزیک چێشتخانەی سۆران ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نیوان وو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دەبڵ قه‌مه‌ره‌) و (بی ئێم ده‌بلیو) رشوویدا، كه‌ هەردووکیان بەیەک ئاراستە دەڕویشتن بەرەو کەلار. له‌و ڕووداوه‌ ته‌نها زیانى مادى هه‌بووه‌.
bas news-
Top