له ڕانیه ئۆتۆمبێلێك به‌هۆى خراپى به‌نزینه‌وه سووتا
ملازم (خۆشناو حه‌سه‌ن)، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌نێوان شاره‌دێى چوارقورنه و شاره‌دێی حاجیاواى سنوورى شارى ڕانیه، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى (ئۆپڵ ئۆمیگا) ئاگرى تێبه‌ربوو و به‌شێكى زۆرى سووتا، دواتر له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و كارمه‌ندانى ئاگركوژێنه‌وه، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكرا".
گوتیشى: "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكارى سووتانى ئه‌و ئۆتۆمبیله خراپى جۆرى (به‌نزین)ـه‌كه‌ى بووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى سووتانه‌كه‌ى كردووه".
گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كرد، كه ماوه‌یه‌كه كوالیتى به‌نزین زۆر خراپ بووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیان گرفتیان بۆ دروست بووه، ته‌نانه‌ت زۆرێك له ئۆتۆمبێله‌كانى پۆلیسى هاتوچۆش به‌وهۆیه‌وه له‌كار كه‌وتوون.
bas news-
