دوكان.. له ڕوداوێكى هاتوچۆدا شۆفێرێكى توركی گیانى له‌ده‌ست دا
ڕائید (به‌رهه‌م شێرزاد)، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دوكان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند:" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ده‌روازه‌ى شارى دوكان ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر كه خۆراكى باركردبوو، به‌هۆى تیژڕه‌ویه‌وه وه‌رگه‌ڕا، له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ى كه هاووڵاتی وڵاتى توركیایه و ته‌مه‌نى له‌سه‌رووى (50) ساڵیه‌وه‌یه، ده‌ست به جێ گیانى له‌ده‌ست دا".
گوتیشى: "هاوكات به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوه‌تى تێكچووه، دواى ڕووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانى پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندار، ته‌رمى شۆفێره‌كه‌یان بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواستنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌كرێت".
bas news-
