ده‌ربه‌ندیخان .. سێ گه‌شتیارى عه‌ره‌ب له‌كاتى مه‌له‌كردندا له‌ ڕووبارى سیروان خنكان

ده‌ربه‌ندیخان .. سێ گه‌شتیارى عه‌ره‌ب له‌كاتى مه‌له‌كردندا له‌ ڕووبارى سیروان خنكان
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ده‌ربه‌ندیخان، خنكانى سێ گه‌شتیارى عه‌ره‌بی له‌كاتى مه‌له‌كردندا له‌ ڕووبارى سیروان، ڕاگه‌یاند.


كه‌یوان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ده‌ربه‌ندیخان، ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ( 5/9/ 2017) له‌ گه‌ڕه‌كى كه‌مپى خوارى شارى ده‌ربه‌ندیخان، سێ گه‌شتیارى عه‌ره‌ب له‌كاتى مه‌له‌كردندا له‌ ئاوى ڕووبارى سیروان، خنكان".


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ دوو له‌ خنكاوه‌كان بران، گوتیشی: "سه‌ره‌تا یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كان خنكاوه‌ و دووانه‌كه‌ى تر به‌هانایه‌وه‌ چوون، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌دواى ئه‌ودا خنكاون".


به‌پێى زانیارییه‌كان ته‌رمى دووان له‌ گه‌شتیاره‌ خنكاوه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمى سێیه‌مدا به‌رده‌وامه‌.
bas news-
Top