گەرمیان.. لە رووداوێکی ھاتوچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی

گەرمیان.. لە رووداوێکی ھاتوچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ سێشەممە، لە رووداوێکی ھاتوچۆ لە دەڤەری گەرمیان، پێنج کەس بوونە قوربانی.



بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان لە پەیچی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە: "کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/9/2017 لە سەر ڕێگای کەلار- سلێمانی، نزیک قولە سوتاو، ئۆتۆمبیلێکی جۆری مازدا، کە بە ئاراستەی کەلار دەڕۆشت، بەھۆی خێرایی زیادە و کۆنتڕۆڵی لە دەست داو وەرگەڕا".



ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەھۆی ئەو رووداوەوە، پێنج کەس، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون، بریندار بوون، دوانیان برینەکانیان سەختە".

bas news-
Top