حزبە کوردستانییەکان پشتگیری لە سیستەمی كۆماریی فیدڕاڵیی پەرلەمانی بۆ کوردستان دەکەن
(كامیل مه‌حموود)، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: ''ئێمه، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان پشتگیریی حكوومه‌تی كۆماریی فیدڕاڵیی پەرلەمانی ده‌كه‌ین، كه له ئه‌مڕۆی حوكمڕانیی دنیادا سیسته‌می فیدڕاڵیی پارێزگاكان پێڕه‌و ده‌كرێت، له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا باوی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه پشتیوانیی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ین، هاوكاریش ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و شێوازە سیسته‌مه‌ی جەنابی كاك (مەسعوود بارزانی) ڕایگه‌یاندووه.''
(مه‌حموود) گوتیشی: ''ئێستا ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان، كه به‌ره‌و ڕێفراندۆم و جیابوونه‌وه له عێراق هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه وه‌كو گه‌ڵی كوردستان له حكوومه‌ته‌كانی عێراقدا مافمان پێشێل كراوه، بۆیه ده‌بێ له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا مافی هه‌مو كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان بپارێزین، تا ببینه ده‌وڵه‌تێكی نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه‌دا.''
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گوتی: ''ڕاسته له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستاندا کەموکورتی هه‌بووه، به‌ڵام ناكرێت له‌ژێر هیچ بیانوویەكدا ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول به نه‌خێر ده‌نگ به ڕێفراندۆم بده‌ین، بۆیه ده‌بێ پاش ڕێفراندۆم و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، هه‌موان یه‌كدەنگ ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بكه‌ین بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێزی دادپه‌روه‌ری خزمه‌تگوزار بۆ هه‌موو تاكه‌كانی گه‌لی كوردستان.''
سەبارەت به هه‌مان بابه‌ت، (به‌ختیار كه‌مال)، گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: ''ئاشكراكردنی سیسته‌می حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تی كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانەوە له جێی خۆیدایه، به‌تایبه‌ت كه سیسته‌مه‌كه كۆماریی فیدڕاڵیی په‌رله‌مانی بێت، به ڕای ئێمه، وەکو حزبی سۆسیالیست، سیسته‌مێكی باشه و پشتیوانییش له‌و جۆره سیسته‌مه ده‌كه‌ین، كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و جۆره سیسته‌مه‌دا ڕۆتینات له حوكمڕانیی وڵات‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌موو داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به سیسته‌ماتیك ده‌كرێت.''
وته‌بێژی حزبی سۆسیالیست ده‌ڵێت: ''ڕای ئێمه ئه‌وه‌یه، ده‌بێ كاتێك ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌رچاوڕوونیمان له حوكمڕانیی وڵات هه‌بێت، بۆیه ئه‌و سیسته‌مه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پێمان وایه ده‌بێته فریادڕه‌س بۆ حوكمڕانیی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كان له ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌ته‌كەدا، ته‌واوی كێشه‌كانیش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. هەربۆیە وه‌ك حزبی سۆسیالیست جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له پشتوانیی به‌ڕێز، سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم و سیسته‌می كۆماریی فیدڕاڵیی پەرلەمانی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان.''
(شوان حسن)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستانیش به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئه‌و سیسته‌مه‌ی كاك (مەسعوود) بۆ ئاینده‌ی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، لای ئێمه، وه‌ك حزبی شیوعیی كوردستان جێگای قبووڵه و پێویسته له ئاینده‌شدا له‌سه‌ر جۆری سیسته‌می حوكمڕانی له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب گفتوگۆ بكرێت، تاوه‌كو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر بێن به ده‌م ڕێفراندۆمه‌وه و دڵنیا بكرێنه‌وه له پاراستنی مافه‌كانیان له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا.''
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی شیوعی گوتیشی: ''سیسته‌می فیدڕاڵیی پارێزگاكان، سیسته‌مێكی باشه بۆ ئاینده‌ی حوكمڕانیی كوردستان، بۆ ئەوەی پارێزگاكان بتوانن ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، سیاسی و فه‌رهه‌نگییان هه‌بێت و بتوانن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، كه هه‌ولێره، كاروباری پارێزگاكانیان ئیداره بده‌ن، تاوه‌كو خزمه‌تگوزاریی شایسته به هاووڵاتییان پێشكه‌ش بكرێت.''
kdp-
