په‌رله‌مانتارێكى كورد: نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین عێراق گوڵبارانمان بكات
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، بڕیارده‌رى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ڕاىگه‌یاند: "ڕێگریكردن له هاتوچۆى كورد بۆ به‌غدا كارێكى نوێ نییه، پێشتر چه‌ندین به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنی دیجله كه ئه‌و كات هێشتا نه‌چوبووه وه‌زاره‌ت، بانگێشتى په‌رله‌مانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات، به‌ڵام ئه‌و بیانووى ئه‌وه بوو كه حه‌شدى شه‌عبی له بازگهكاندایه و به‌و شێوه‌یه خۆی ده‌رباز كرد و گوتى، كارى ئه‌وانه".
به پێویستیشى ده‌زانێت ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ماڵیان له به‌غدایه، له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانیان ماڵه‌كانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بگوازنه‌وه، یان واز له ئه‌ركه‌كانیان بهێنن، یان به ئۆتۆمبێل هاتوچۆ نه‌كه‌ن، به‌ڵكو به فرۆكه هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا ڕه‌نگه توشی كێشه ببنه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه، ئێستا كێشه‌كه ته‌نها بۆ كورده سوونه‌كان دروست ده‌كرێت، نه‌ك كورده شیعه‌كان، بۆیه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ناكرێن و هه‌رچه‌نده هه‌وڵیشی بۆ دراوه، به‌ڵام پێشێلكارییه‌كان هه‌ر ماون ، ده‌شڵێت: "كاتێك داواى سه‌ربه‌خۆیی به‌كه‌ین، نابێت له‌ولاوه چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه خڵكى عێراق گوڵبارانمان بكه‌ن، ئێمه به‌وان ئه‌ڵێن جیا ده‌بینه‌وه و ده‌بینه ده‌وڵه‌ت".
ماوه‌یه‌كه له بازگه‌كانى سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى عێراق، ڕێگه له‌به‌رپرسه كورده‌كان ده‌گیرێت و گێچه‌ڵ و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كێشه‌یه‌ش چه‌ندین جاره دووباره ده‌بێته‌وه.
باس‌نیوز
